1419122023_998aa_770x420.webp

ئەمریكا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن پەیامێك ئاڕاستەی عیراقییەکان دەكات

Dec 19, 2023  |   جیهان 

باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عیراقییەكان دەكات بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و رایدەگەیەنێت: هیواخوازین لەگەڵ سەركردە خۆجێیەكان كاربكەین بۆ پتەوكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە گەلی عیراق كردووە بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئارام و ئاشتیخوازانە.

رۆمانۆسكی رایگەیاندووە، هەڵبژاردنێكی پاك و ئازادانە، گرنگ و پێویستە بۆ كۆمەڵگەی دیموكراتی لەپێناو دیاریكردنی چارەنووسی خۆی، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش تیشك دەخاتە سەر پابەندبوونی عیراقییەكان بە پرۆسەی دیموكراتی.

باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق هیواشی خواستووە لەگەڵ سەركردە هەڵبژێردراوە خۆجێیەكان بكەن لەپێناو پتەوكردنی هاوبەشییەكی گشتگیر لەنێوان ئەمریكاو عیراق لەسەرجەم وڵاتەكەدا.