717122023_406051987_242183578751330_8276247724562985935_n_770x420.jpg

بڕیارێكی نوێ لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبارەی ئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت

Dec 17, 2023  |   عیراق 

كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان رایگەیاند، لە ھەندێك لە وێستگەكانی دەنگدان، بەھۆكارێكی تەكنیكی ئامێرەكانیان ئەنجامەكانی دەنگدانیان نەناردووە و بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامەكانیش پشت بە ژماردنەوەی دەستیی دەبەستن.

كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشت بە بڕگەی (د) لە مادەی (10/یەكەم) لە یاسای ژمارە (4) بۆ ساڵی (2023), هەمواری سێیەم بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكان  ژمارە (12) بۆ ساڵی (2018) كە دەڵێت:"ئەگەر ئەنجامەكان لەلایەن ئامێری خێراكردنی گواستنەوە ئەلەكترۆنی نەنێردرا بۆ ناوەندی ئەنجامەكان بۆ ماوەی (6) كاتژمێر، ئەوا سندوقەكان دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی وردبینی ناوەندیی لە پارێزگاكە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەكان كە كۆمیسیۆن پیادەی دەكات و پشت بە ئەنجامی ژماردن و هەڵاوێردكردنی دەستی دەبەسترێت لە ناوەندی وردبینی ناوەیی لە پارێزگاكە".

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" بەهۆی ئەوەی ئەنجامی هەندێك لە وێستگەكان لە دەنگدانی تایبەت نەنێردراون بەهۆی كێشەی هونەرییەوە، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاڕی ژمارە(1)ی دەكرد، بە گواستنەوەی سندوقی ئەو وێستگانە بۆ ناوەندەكانی وردبینی ناوەندیی، بە مەبەستی دەرچواندنی راپۆرتی ئەنجامەكان بەگوێرەی پرۆگرامی دەرچوانی راپۆرتی ئەنجامەكان و ئەنجامدانی پرۆسەی ژماردن و هەڵاوێردی دەستی، بەپێی رێوشوێنەكان و رێكسختنی فۆرم پاكتاو و بەراوردكردن و  فۆرمی ئەنجامی (41,42) و رەوانەكردنی بۆ بەشی كارگێڕی و پۆلكردنی ئەنجامەكان، لە نوسینگەی نیشتمانی بەمەستی پشت پێبەستنی."