Dec 13, 2023 | جیهان
ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیا (پەرلەمان) دەنگ بە پرۆژە یاسایەك دەدات كە رێگە بە حكومەت دەدات كۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا رەوانە بكات.
دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە كە جێگەی مشتومڕێكی زۆر بوو، دوای حەوت كاتژمێر گفتوگۆ بوو، تێیدا 313 پەرلەمانتار دەنگیاندا بە یاساكە و 269 پەرلەمانتاریش دەنگیان لەدژی یاساكەدا.
لە یاسا نوێیەكەدا هاتووە كە رواندا وڵاتێكی سەلامەتە بۆ وەرگرتنی ئەو كۆچبەرانەی بە شێوەیەكی نایاسایی دەگەنە بەریتانیا، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو دادگای باڵای بەریتانیا، بەرنامەی راگواستنی پەناخوازانی بۆ رواندا بە نایاسایی ناساند، بەو هۆیەی رەنگە پەنابەرە راستەقینەكان مەترسییان لەسەر دروست ببێت لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هەڵهاتوون، پاش ئەوەی دەنێردرێنە رواندا و لەوێوە دەگێڕدرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان.