11642022_b04615090fbd2dbf75445b0917f5f780_XL_770x420.jpg

هۆكاری نەگەیشتنی 700 ملیار دینارەكە لە بەغداوە ئاشكرا دەكرێت

Dec 8, 2023  |   عیراق 

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا هۆكاری نەگەیشتنی 700 ملیار دینارەكە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات و دەڵێت، وەزیری دارایی عیراق لە سەفەر بوو.


فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاندووە:" پێیوست بوو لەم هەفتەیەدا 700 ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت، بەڵام بەهۆی سەفەری وەزیری داراییەوە دواكەوتووە".

بە وتەی فارس عیسا:"بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو، بۆیە ناردنی پارەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواكەوتووە.

تا ئێستا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشنەكراوە، چارەنووسی 3 مووچەی ئەمساڵیش نادیارە.