Nov 20, 2023 | جیهان
كەشتییەكی توركی لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتە بەهۆى باوبۆرانەوە ژێر ئاو كەوت و بە پێی لێدوانی دەسەڵاتدارانی توركیا 12 كەس لەسەر كەشتییەكە بوون.
رۆژنامەی حورییەتی توركیا بڵاوی كردوەتەوە، بەهۆی ئەو باوبۆرانەی كە كەناراوەكانی ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە، كەشتییەكی توركی كە لە كەناراوەكانی وڵاتدا بووە ژێر ئاو كەوتووە و پەیوەندی لەگەڵ بنكەكەیدا پچڕاوە.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڵاوی كردوەتەوە، كەشتییەكە ناوی كافكا میتلەر بووە و ئاڵای توركیای بەسەرەوە بووە، لە نزیك ناوچەی ئیریجلی لە باكوری رۆژئاوای توركیا و لە دەریای رەشدا لە ئاودا بووە و ژێرئاو كەوتووە.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی توركیا راشیگەیاندوە، تیمە تایبەتمەندەكان توانیویانە تەرمی یەكێك لە سەرنشینانی كەشتییەكە بدۆزنەوە و لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەوانی دیكە.
دەزگای كارەسات و فریاكەوتنی توركیا رایگەیاندووە، دوو كەشتی دیكە لە دەریای رەشدا لەژێر مەترسی ژێر ئاوكەوتندان، توانیویانە 25 كەس لە سەرنشینانی ئەو كەشتییەكە رزگاربكەن كە یەكێك لە كەشتییەكان كاڵاوشمەكی هەڵگرتووە.