Nov 15, 2023 | كوردستان
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی، لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان بارانبارین دەبێت لە هەندێك كاتدا لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی دابارین مامناوەندە، لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێك كاتدا .
لەئەنجامی كاریگەری نزمە پالەپەستۆی دەریای سوور لەسەر بەشەكانی ناوەراستی عیراق و باشووری هەرێم بەتایبەتی باران بارین لەسەر پارێزگای سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە زیاتر دەبێت هەندێك كات باران بارینی بەلێزمەو بارانی مامناوەند لەسەر ناوچە جیاجیاكان دەبارێت لە كاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاواز دەبێت باران بارین تەنها بەشێوەی نمە باران و كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە.
پلەكانی گەرما نزم بوونەوەكی بەرچاو بەخۆی دەبینێت بە ( 6- 8 )پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
سبەی پێنج شەممە، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەنتەری پارێزگاكاندا لە هەندێ كاتدا، لە ناوچە شاخاوییەكان و شاخاوییە سنووریەكان تاوە باران دەبێت لە هەندێ كاتی جیاجیادا، پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بەگشتی، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی