1212112023_rfed_770x420.webp

مەكگۆرك سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

Nov 12, 2023  |   جیهان 

هەماهەنگیكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

بڕیاروایە رۆژی سێشەممە 14/11/2023، برێت مەكگۆرك، هەماهەنگیكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، سەردانی رۆژهەڵاتی  ناوەڕاست و باشووری ئەفەریقا و چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی دەكات.

چاوەڕوان، مەكگۆرك لە گەشتەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، سەردانی ئیسرائیل بكات، پاشان سەردانی هەر یەك لە سعوودیە و قەتەر و ئوردن بكات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، مەكگۆرك لەسەردانەكەیدا دەیەوێت هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ رێككەوتنێك بە مەبەستی ئازادكردنی 80 بارمتەی ئیسرائیلی، كە لەلای حەماس بەندكراون، لە بەرامبەردا، ئیسرائیل ئەو ژن و منداڵانە ئازاد بكات لە زیندانیەكانیدا هەن. شرۆڤەكارانیش پێیانوایە، رێككەوتنی لەو شێوەیە، رەنگە ببێتە هۆی رێگەدان بە گەیاندنی سووتەمەنی بۆ كەرتی غەززە.