Nov 11, 2023 | عیراق
سەرۆكی دەستەی خانەنشینی عیراق، بڕینی مووچەی 22 هەزار مووچەخۆری خانەنشین رادەگەیەنێت كە بە ساختە مامەڵەكانیان بۆكراوە و مووچەیان بۆ بڕدراوەتەوە.
ماهر حسێن سەرۆكی دەستەی خانەنشینی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە:" یەكێك لە كارە لە پێشینەكانی دەستەكەیان هەماهەنگییە لەگەڵ دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو حاڵەتانەی دەبنە هۆی زیادبوونی مووچەخۆری بندیوار".
بە وتەی سەرۆكی دەستەی خانەنشینی عیراق:"لە ماوەی رابردوودا و لەڕێێ كارمەند و چەند دەسەڵاتدارێكەوە چەندان هاوڵاتی وەك مووچەخۆر لە لیستی خانەنشینان تۆماركرابوون كە ژمارەیان 22 هەزار هاوزڵاتییە، لە ئێستاشدا لە لیستی مووچەخۆران دەركراون و ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی 800 ملیار دینار بۆ خەزێنەی وڵات".
ماهر حێسن دەڵێت:" كارەكە هەنگاوێكی باشە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی زیادكردنی مووچەی خانەنشینان كە بۆ هەر مووچەخۆرێك 100 هەزار دینار زیادكرابوو".