Nov 8, 2023 | جیهان
بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ناتانیاهۆ، داوای وەستاندنی کاتی شەڕی لە غەززە کرد.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای ڕاگرتنی کاتیی شەڕی غەززەی کردووە.
کۆشکی سپی هەروەها ڕوونیکردەوە کە کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئهمریكا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل جەختی لە گرنگی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ڕێزگرتن لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
هاریس هەروەها جەختی لە گەیاندنی خێرای یارمەتییەکان بۆ غەززە و بەرپرسیارکردنی دانیشتووانی ئەو كهرته لە کردەوە.