512102023_kiu_770x420.jpg

بەرپرسێكی ئەمریكا باس لە دواڕۆژی غەززە دەكات

Nov 7, 2023  |   جیهان 

جۆن كێربی، رێكخەری سیاسەتە ستراتیژییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، دواڕۆژی غەززە هێشتا دیاریی نەكراوە. 

كێربی رایگەیاند:"دواڕۆژی غەززە لە دوای تەواوبوونی كارە دووژمنكارییەكان دیاریی نەكراوە و تائێستاش لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئیسرائیل و وڵاتانی تری ناوچەكەوە گفتووگۆی لەبارەوە دەكرێت". 

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا:"بابەتەكە لەگەڵ ئیسرائیل و هاوبەشەكانی ترمان لە ناوچەكە تاوتوێ‌ دەكرێت، تائێستا لەو بارەیەوە نەگەیشتووینەتە قۆناغێك كە شیاوی ئەوە بێت بڵێین چارەسەرێكی گونجاوە". 

كێربی دەڵێت:"مایەی قبوڵ نییە بزوتنەوەی حەماس لە غەززە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە". 

ئیسرائیل هێرشێكی فراوانی بۆسەر كەرتی غەززە دەستپێكردووە و بەو هۆیەوە تائێستا زیاتر لە 8300 كەس كوژراون و سەدان هەزار كەسیش بریندار و ئاوارە بوون.