512102023_kiu_770x420.jpg

مانگی سووری فەڵەستین: ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردومانی نەخۆشخانەی قودس دەکات

Oct 29, 2023  |   جیهان 

مانگی سووری فەڵەستین ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئیسرائیل وێڕای هەڕەشەی بۆردومانی نەخۆشخانەی قودس لە غەززە، بەپەلە داوای چۆلکردنمان لێ دەکەن".

لە ڕاگەیەندراوەکەی مانگی سووری فەڵەستین'دا هاتووە "هێزەکانی ئیسرائیل وێڕای هەڕەشەی بۆردومانی نەخۆشخانەی قودس لە غەززە، بەپەلە داوای چۆلکردنمان لێ دەکەن. لە بەیانییەوە دەوروبەری نەخۆشخانەکە بۆردومان دەکرێت".

بە هۆی ئەو هێرشانەی لە غەززەوە دەکرێتە سەر ئیسرائیل تا ئێستا هەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی کوژراون کە ٣١٠یان سەرباز بوون و پێنج هەزار و ١٣٢ کەسیش بریندار بوون.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە کە بە هۆی پێکدادانەکانەوە حەوت هەزار و ٧٠٣ کەس لە کەرتی غەززە شه‌هیدبوون کە سێ هەزار و ١٩٥یان منداڵ و هەزار و ٨٦٣یان ژنن. بە هۆی هێرشەکانەوە هەروەها زیاتر لە ١٩ هەزار و ٧٤٣ کەسیش بریندارن و هەروەها بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ١١١ فەڵەستینی شه‌هید و هەزار و ٩٠٠ کەسیشی بریندار بوون.