Oct 28, 2023 | جیهان
ئەلێكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوس، پێشبینی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهانی دەكات و دەڵێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەستپێدەكات، پەیوەندییەكانی ئێرانیش بەو جەنگەوە ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ شەممە، لوكاشینكۆ رایگەیاند:"ئەگەر ئەوان لەگەڵ ئێران دەست بە شەڕ بكەن، ڕەنگە سێیەمین جەنگی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرپاببێت"
بە وتەی سەرۆكی بێلاڕوس:"ئەگەر ئەمریكا بە سودوەرگرتن لە هێزی ئاسمانی دەست بكات بە بۆردومانی ناوچەكە، هەندێك وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە ئێران، وەڵامی دەداتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی فراوانبوونی جەنگەكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ڕۆژئاوا”.