Oct 27, 2023 | جیهان
ئیدارەی ئەمریكا بڕیاریدا سزا بەسەر چەند بەرپرسێكی بزوتنەوەی حەماس و سوپای پاسدارانی ئێران بسەپێنێت كە دەستیان هەیە لە گەیاندنی هاوكاری بۆ چەكدارانی حەماس و حزبوڵڵای لوبنانی.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی حەماس و گروپە چەكدارەكانی دیكە، سزایان بەسەر چەند بەرپرسێكی حەماس سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاندووە، كە تۆمەتبارن بە دابینكردنی هاوكاری دارایی بۆ چەكدارانی حەماس و حزبوڵڵای لوبنانی.
پاكێجە نوێیەكەی سزاكانی ئەمریكا، دامەزراوەیەكی سەر بە حەماس-یشی گرتووەتەوە، كە لەلایەن واشنتۆن-ەوە تۆمەتباركراوە بە گەیاندنی هاوكارییە داراییەكانی ئێران بە حەماس و گروپە چەكدارەكانی دیكەی فەلەستین.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، راشیگەیاندووە، سزاكانیان بەسەر لایەنەكانی فەلەستین بەردەوام دەبن بەئامانجی وشككردنی تەواوی سەرچاوەكانی پارەداركردنی حەماس.