Oct 25, 2023 | جیهان
17ـی ئۆكتۆبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له غه‌ززه بۆردومانكرا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی بۆردومانه‌كه بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە شه‌هیدبوون، گه‌یشته ٥٠٠ کەس، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل دانی پێدا بنێت كه ئه‌و جێبه‌جێكه‌ری بوه، به‌ڵام دوای حه‌وت رۆژ نیویۆرك تایمز چۆنێتیه‌كه ئاشكراده‌كات.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە، ئەشرەف ئەلقودرا، ئه‌وكات رایگه‌یاند، پێش بۆردومانه‌كه هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان پێنه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه چۆڵبكه‌ن، بۆردومانه‌كه‌ش له‌ناكاودا بووه، هێرشه‌كه‌ش له ڕێگای مووشه‌كێكه‌وه بووه كه له ئاسمانه‌وه هه‌ڵدراوه و به‌ر نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتووه.
به‌پرسانی داگیركه‌ری ئیسرائیل وتیان ئه‌وان نه‌بوون كه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بۆردومانكردووه، هه‌روه‌ها دواتر سوپای داگیركه‌ر ووتی، حه‌ماس موشه‌كێكی هه‌ڵداوه و شكستی هێناوه و به‌ر نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتووه.
به‌ڵام دوای حه‌وت رۆژ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رایگه‌یاندوه، به‌پێی ئه‌و شیكاریانه‌ی بۆ چۆنێتی و ئاراسته‌ی مووشه‌كه‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه مووشه‌كه‌كه له ئیسرائیله‌وه هه‌ڵدراوه.