Oct 23, 2023 | وەرزش
لیۆنێل میسی، ئەرژەنتینی و ئەستێرەی ئەنتەرمیامی ئەمریكی، كۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا كە تایبەتبوون بەگەڕانەوەی بۆ یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی بە شێوەی خواستن.
میسی لەهەژماری خۆی لە تۆڕی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی ئینیستاگرام نوسیوویەتی:" شاناژی بە ئەنجامەكانی ئەم وەرزەی ئینتەرمیامی دەكەم كە یەكەم نازناومان لەمێژووی یانەكەدا بەدەستهێنا و نزیك بووین لە گەیشتن بە پاڵاوتنەكان."
میسی، دەڵێت:" سوپاسگوزاری تەواوی ئەندامانی یانەی میامی و هەمووان دەكەین بۆ پشتیوانیكردنیان و دڵنیام چەند ساتێكی خۆش بەسەردەبەین پێكەوە."
هاوكات فابریزیۆ رۆمانۆ، شیكەرەوەی وەرزشی لەبارەی نووسینەكەی میسی ئاماژەی بەوەكردووە:" میسی بەهیچ شێوەیەك بیری لە گرێبەست نەكردووەتەوە بەشێوەی خواستن."