Oct 21, 2023 | جیهان
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرش و پەلامارەكانی حەماسەوە، زیاتر لە هەزار و 400 كەس كوژراون و چوار هەزار و 600 كەسیش برینداربوون، وێڕای دەستبەسەركردنی زیاتر لە 200 بارمتە.
بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوكرایەوە"لە سەرەتای شەڕی حەماسەوە كە لە 7ی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە، زیاتر لە هەزار و 400 كەس كوژراون و چوار هەزار و 600 كەسیش برینداربوون، وێڕای دەستبەسەركردنی زیاتر لە 200 بارمتە لەلایەن چەكدارانی حەماسەوە".
هەر لە راگەیەندراوەكەی سوپالی ئیسرائیلدا هاتووە"زیاتر لە شەش هەزار و 900 موشەك لە غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراون كە 450 مووشەكیان پوچەڵكراونەتەوە".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار چەكداری بزوتنەوەی حەماسیان كوشتووە كە بەشێكی زۆریان ئەوانەن كە دزەیان كردبووە نێو ئیسرائیل، وێڕای بەئامانجگرتنی دەیان سەركردەی حەماس لە غەززە.