Oct 15, 2023 | هەمەڕەنگ
بەشێک لە هاووڵاتییان کێشەی قەڵەوی و ورگیان هەیە بۆ ئەو مەبەستەش ڕێجیم و وەرزشیش دەکەن، بەڵام کێشیان دانابەزێت بە پێجەوانەوە بەڵکو زیادیش دەکات.
پسپۆڕێکی زانستی خۆراک ئاماژە بەوەدەکات کە هەندێ جار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش کۆمەڵێک هاووڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە، بە پێچەوانەوە بەشێکیان کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1 --- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان ، وەک حەپی مەنع ، دەرمانی چارەسەری تێک چوونی هۆرمۆنەکان ، دەرمانی دژە خەمۆکی .
2 --- تەمەن : دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی سووتانی چەوری بەڕێژەی ( % 2 ) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەموو ساڵێکی تەمەن دا .
3 --- فشاری دەروونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام ، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام ڕێگرە له دابەزینی کێش .
4 --- کەمخەوویی و شەونخوونی : نووستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکیە بۆ دابەزینی ورگ و کێش .
--- بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غوودەی دەرەقی ، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ، کەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان ، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان ، هتد .