1112102023_zi_770x420.jpg

زێدان لە دەرگای ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە

Oct 14, 2023  |   وەرزش 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بۆ جاری سێیەم سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدرید بکات.

بەرنامەی "ئێل چیرینچیتۆ" دووپاتیکردەوە کە زێدان دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی شاهانە، هەروەها پەیوەندییەکانیش لە نێوان ئەو و بەرپرسانی یانەکەدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیزۆ وەک دیارترین و بەهێزترین بژاردە دەمێنێتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ڕۆیشتنی نزیکی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئێستای لە کۆتایی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤.

ئەنچیلۆتی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل بکات، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵدا نەکردووە.

هەروەها بەرنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیوەندی بەهێزی زێدان لەگەڵ کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، بە تەواوبوونی ئەم گرێبەستە نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ئەستێرەکەی پاریس لەگەڵ خۆیدا بهێنێتە یاریگای سانتایگۆ بیرنابیۆوە.

زێدان لەماوەی 2016 تا 2018 بۆ یەکەم جار بوو ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ، هەروەها لە 2019 تا 2021 جارێکی دیکە گەڕایەوە.

زێدان لەدوای ڕۆیشتنی لە یانەی ڕیال مەدرید لە کۆتایی وەرزی 2021/2020 بێکار ماوەتەوە، چونکە هیواکانی بۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا لەدەستدا دوای ئەوەی گرێبەستی ڕاهێنەری ئێستای فەرەنسا دیشامپس تا مۆندیالی 2026 نوێکرایەوە.