Oct 10, 2023 | عیراق
دادگای فیدراڵی دەقی بڕیاری كۆتایی لەبارەی هەڵوەشانەوەی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە، بڕیارەكەش (اپر رجعی) نییە و لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە ئەژمار دەكرێت.
بە گوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كەلەسەر سكاڵای (شاسوار عەبدولواحید و سروە عەبدولواحید) دەرچووە:"یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی مادەكانی دەستورەو نادەستورییەو بڕیارەكەش بە زۆرینەدراوەو یەكلاكەرەوەیەو پابەندكەرە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان".
بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی (اپر رجعی) نابێت و مووچەو ئیمتیازات لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەرناگیرێتەوە، بەو پێیەی لە بڕیارەكەدا (اپر رجعی) دیاری نەكراوە و لەو رۆژەوە ئەژمار دەكرێت كە بڕیارەكەی تیادا دەرچووە.