810102023_sss.jpg

نێمار ناوی باشترین یاریزانی مێژوو و قورسترین بەرگریکار و باشترینی ئاسیا ئاشکرا دەکات

Oct 10, 2023  |   وەرزش 

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەتەی سەبارەت بە باشترین یاریزان لە نیوان مێسی و کریستیانۆ وتی: بەدڵنیاییەوە لیۆ هیچ بەراوردێکی نییە، لەبەر ئەوەی یاریزانی ژمارە یەکە و گەورەترین یاریزانە لە میژوودا.

سەبارەت بە باشترین بەرگریکار کە ڕووبەڕووی بووەتەوە نێماڕ ڕایگەیاند، واڵکەر لە مانچستەر یستی قورسترین بەرگریکارە کە ڕووبەڕووی بووەتەوە یاریزانێکی بەهێز و خێرایە، لە هیلالیش کۆلێبالی ناوازەیە.

لە کۆتایدا سەبارەت بە دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئاسیا نێماڕ ئاشکرای کرد، سالم دوسەری باشترینی ئاسیایە و هیچ یاریزانێکی نەبینیوە وەک سالم توانای تەکنیکی گەورەی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بێنزیمە بە هێرشبەرێکی کلاسیک ناو دەبات