هەڤاڵ بێرون عمر فتاح بەشداریکرد لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی ئەڵمانیا
Oct 10, 2023 | چاكسازی
بەرواری (٢٠٢٣/١٠/٥) هەڤاڵ (بــێرون عــمر فــتاح)سکرتێری (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی) بەهاوڕێیەتی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێری پایتەخت بەشداریان کرد لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی ئەڵمانیا ، کە بەبەشداری نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و قونسوڵ و نوێنەری وڵاتان بەڕێوەچوو ، لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا هەڤاڵ بێرون عمر فتاح چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە قونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان و هەربەوبۆنەیەوە بروسکەی پیرۆزبایی بزوتنەوەی چاکسازیی پێشکەش بەبەڕێز قونسوڵی ئەڵمانیا کرا ...