119102023_gvf.jpg

موقتەدا سەدر بە توڕەیی دەركەوتەوە

Oct 9, 2023  |   عیراق 

رێبەری رەوتی سەدر داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات لەشاری بەغدا بۆ پاڵپشتیكردنی هاووڵاتییانی فەلەستین، لە بەرامبەر هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل.
 
موقتەدا سەدر،  لەبانگەوازێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، داوای كردووە، رۆژی هەیینی داهاتوو لە دوای نوێژ، لە  گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامبدرێت.
 
موقتەدا سەدر داوایكردووە، لەو خۆپێشاندانەدا ئاڵای ئیسرائیل بسووتێندرێت و ئاڵای فەلەستین لەپاڵ ئاڵای عیراق بەرزبكرێتەوە.

موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا دەڵێت "ئەو خۆپێشاندانە ملیۆنییە، دەبێت بە بەشداری هاووڵاتییانی سەرجەم پارێزگاكان بێت بۆ ئەوەی بۆ گەندەڵكار و ستەمكارانی بسەلمێنین؛ ئێمە بەردەوامین لە پاڵپشتیكردنی چاكسازی و بەرگری."