Jun 1, 2024 | كوردستان
بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگرکردنەوەی لە ئەزمەڕ و گۆیژە قەدەغەکرد.
گۆران قادر سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژه، لیژنەکانی قائیمقامیەت بە هاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و بەشی زیادەڕەوی شارەوانی و دارستان و پاوان، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵمەتەکەدا سەرجەم کۆشک و دەستگێڕەکان ئاگادار کرانەوە، کە ئاگرکردنەوە قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.