ئه‌ڵمانیا.. هه‌ركه‌س پشتیوانیی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری بكات له وڵاته‌كه‌یان ده‌ری ده‌كه‌ن
Oct 15, 2023 | جیهان
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ركه‌س پشتیوانیی حه‌ماس بكات له وڵاته‌كه‌یان ده‌ری ده‌كه‌ن.
نانسی فیزر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: ته‌واوی رێكاری یاساییه‌كان ده‌گرینه به‌ر بۆ ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانیی بزوتانه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌ن.
لێدوانی ئه‌و وه‌زیری ئه‌ڵمانییه وه‌ك پشتیوانییه‌ك بوو بۆ سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستیی دیموكراتی له ئه‌ڵمانیا كه پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كیی حكومه‌ته، پیش‌تر رایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاهه‌نگ بگێڕێت و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی نه‌بێت پێویسته له ئه‌ڵمانیا ده‌ربكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌شێك له په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینییه‌كان و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپاش به‌شداری له گردبوونه‌وه و ناره‌زایه‌تیه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه. له‌به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ورووپا به‌توندی ره‌خنه‌گرتن له ئیسرائیل ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.