Mar 18, 2023

بـەیـانـنامەی ( بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی)


بـەیـانـنامەی ( بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) بـەبۆنـەی ساڵڕۆژی خاپوركردنی شاری سەیدسادق
هـــاوڵا تــیـــانی خــۆڕاگـــری كــوردســتـــان
خــەڵــكی تێكۆشــەری ســەیــدســادق و شارەزوور
لە چوارچێوەی سیاسەتی كۆمەڵكوژی و وێرانكردنی كوردستان ، بە ئامانجی سڕینەوەی ئاسەواری نەتەوایەتی نەتـــەوەی كورد(٣٥) ساڵ بەر لە ئێستاو لە دوای كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە، شاری سەید سادق و گـوندەكانی دەوروبـەری بـــەر شـاڵاوی دڕندانەی بەعس كەوتن و وێران و خــاپور كــران ،بە جۆرێك و زۆر داخ لە دڵانە دار و پەردوی شارەكەش دورخرایەوە بۆ ئەوەی ئاسەواری ئاوەدانی نـەمێنێت،شاری سەید سادق لەڕوی (جـــوگرافی و سیـــاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەوە) گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ، ڕۆڵی دیاربووە لە شۆڕش و ڕاپەڕین و هەوڵە سیاسیەكاندا بەرامبەر ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق،ِراپەڕینەكانی ساڵانی (١٩٨٢) و(١٩٨٧) سەلمێنەری ئەوڕاستیانەن . هەر بۆیە ڕژێــــم بەوپەڕی ڕقو تـــۆڵە سەندنەوە پەلاماری سەیدسادق و ناوچەكەی داو وێران و خاپوری كرد .بەڵام لە دوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری كوردسـتان جارێكی تر ســەیدسادق ئاوەدانكرایەوە وئێستا سەیدسـادق ئاوەدانەوخەڵكەتێكۆشەرەكەشی سەربەرزوسەربڵندو( تــاوانكاران و وێرانكارانیش) بەلەسێدارە دراوی هەڵـدرانە زبڵدانی میـــَژوو ،هەربۆیە بەپێویستی دەزانین لەم یادەدا و لەم بۆنەیەدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین ئاوڕی جدی لەم شارە بداتەوە و خزمەتگوزاری هەمەلایەنە پێشكەش بكات لە گــشت بوارەكاندا ، وەهەروەهاهەوڵەكانی بخاتەگەڕ لەڕێگەی حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە قـــەرەبووی زیانە مـــادی ومـەعنەوییەكانی شارەكە بكرێتەوە و هەوڵەكان كارا بكرێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی زیاتری ئەوشارەی كە مەڵبەندێكی گرنگی كشتوكاڵیی كوردستانە ...
سڵاوو درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی گەل و نیشتمان ...

بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی
19/3/2023