Nov 23, 2022

تەقینەوەیەك لە قودس روویدا.. بریندار هەیە


لەئەنجامی روودانی تەقینەوەیەك لە دەروازەیەكی شاری قودس، لانی كەم 10 كەس بریندار بوون.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبیلێك لەنزیك وێستگەیەكی میترۆ لە دەروازەی شاری قودس تەقییەوەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، 10 كەس بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێكی رادیۆی سوپای ئیسرائیل، تەقینەوەكە لەئەنجامی لكاندنی بۆمبێكی تەوقیتكراو بووە بە ئۆتۆمبیلێك كە لەنزیك میترۆی دەروازەی شاری قودس پارككرابوو.