Nov 21, 2022

فەرمانی دەستگیركردن بۆ وەزیرێكی پێشووی عیراق دەردەچێت


بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكەی، وەزیری پێشووی بازرگانیی عیراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو.

بەگوێرەی فەرمانێكی دادگای وردبینی كەرخ، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەلا ئەحمەد جبوری، وەزیری بازرگانی عیراق لە كابینەی مستەفا كازمی، دەرچووە بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی ئەوكاتەی وەزیری بازرگانی بووە.

دادگاكە داوای لەسەرجەم هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی بەرزەفتی كردووە، لەهەركوێیەك تۆمەتباری ناوبراویان بینی، راستەوخۆ دەستگیری بكەن و بە قۆڵبەستكراوی بیهێننە بەردەم دادگا بۆ دادگاییكردنی لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی.

عەلا ئەحمەد جبوری، كە دانیشتووی شاری موسڵە، لەسەردەم كابینەكەی مستەفا كازمی، لەسەر پشكی پێكهاتەی سوننە، كرایە وەزیری بازرگانی.