Nov 16, 2022

پێشوازیكردن له‌ شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی (pyd)له‌باشور


ئه‌مڕۆ(١٦ -١١-٢٠٢٢) هەڤاڵ (بــێرون عـمر فتاح)به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤاڵانی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازیی نیشتمانی , لە شاری سلێمانی پێشوازیانكرد له‌ شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی (pyd)له‌باشور كه‌پێكهاتبون له‌به‌ڕێزان (دكتور جاویدان كمال و هه‌ڤاڵ بێریڤان و میرڤان حسن )له‌ دیدارێكدا باس له‌ بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و جیهان كراو یه‌كگرتویی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌زه‌روره‌تی قۆناغه‌كه‌ زانرا .