Sep 13, 2022

پەیامی پیرۆزبایی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی)


پەیامی پیرۆزبایی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) بەبۆنەی دەسپێكی ساڵی نوێ ی خوێندن(2022-2023)

مامۆستایانی خۆڕاگر و بەئەمەك
خوێندكاران و قوتابیانی خۆشەویست

بەبۆنەی دەسپێكی ساڵی نوێ ی خوێندنی (2022-2023) بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەین، هیوادارین ساڵی نوێ ی خوێندن بە سەركەوتووی و بەئارامی بەڕێبكرێت و گوزەربێت بەنێو بەها پیرۆزەكانی پەروەردە و فێربون و زانست و خۆشەویستی نیشتمان كە ئایندەی گەل و نیشتمانەكەمانی لەسەر بنیاتبنرێت و بە چەكی زانست و زانیاری و پێشكەوتن نەوەكانی ئایندەی پێ تەیار بكرێت .دەخوازین حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستەبەری هەموو پێداویستیەكانی پەروەردە و فێركردن بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و خوێندنگاكان بكات .جارێكی تر بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین

هەر شاد بن

بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی
13/9/2022