Sep 9, 2022

تەندروستی هەڵەبجە جارێکی دیکە فۆڕمی دامەزراندنی کارا کردەوە


تەندروستی هەڵەبجە جارێکی دیکە فۆڕمی دامەزراندنی کارا کردەوە و دەڵێت:" ئەوانەی فۆڕمیان پڕنەکردووەتەوە تا ٥ رۆژی دیکە دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن".

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، هەر پێشكەشكارێك پێشوو تر خۆی تۆماركردوە مافی خۆ تۆماركردنەوەی نیە،بە پێچەوانەوەو مافی بەشداربوونی لێ وەردەگیرێتەوەو وە هیچ كەسێك نابێت پسپۆری بڕوانامەكەی خۆی بگۆرێت و بە پسپۆرییەكی تر خۆی تۆمار بكات و داغڵكردنی هەر زانیاریەكی هەڵە ،پێشكەشکار لێی بەرپرسەو مافی دەفەوتێت.

دەشڵێت،پرۆسەی دامەزراندنی پزیشكان و كارمەندانی تەندرووستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە هەڵناوەشێتەوەو لەبەر داواكاری و بەرژەوندی دەرچوانی دانەمەزراو كە فریا نەكەوتون خۆیان تۆمار بكەن بۆیە بڕیارماندا:

١-بە درێژكردنەوەی ٥ رۆژی تر بۆ خۆتۆماركردن لەسەر هەمان لینكی خۆ تۆماركردن كە  لە خوارەوە دانراوە تاوەكی رۆژی ٣شەممەی داهاتوو بەرواری ١٣-٩-٢٠٢٢.

٢-زیادكردنی پسپۆری (پزیشكی ددان)بۆ ناو پسپۆرییەكان.

٣-بەردەوامبوونی سكاڵاكان وەك لە لینكەكەی خوارەوە دانراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دامەزراندنی ١٣٠ کەس بۆ بەریوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە ناڕەزایی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی لێکەوتەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
فۆڕمی خۆتۆمارکردن
‏https://recruitment.moh.gov.krd

فۆرمی سكاڵا
‏https://recruitment.moh.gov.krd/complaint