Jul 5, 2022

خەوتن و وەرزشی پێویست ئەگەری توشبوون بە سەکتەیی دڵ کەم دەکاتەوە


بەپیی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە ئەنجام دراوە لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی سەکتەیی دڵ لە ئەمریکا ، (۷_۸ کاتژمێر ) خەو لە شەودا و > هەفتەی ۳ بۆ ٦ ڕۆژ < (۳٠_٦٠ خولەک) وەرزشکردن ئەگەری توشبوون بە سەکتەی دڵ کەمدەکاتەوە ...
لە ماڵپەڕی MNT ، توێژەرەکان توێژینەوەیان کرد لەسەر (۲۸۸) کەس ، ئەم کەسانە بۆ ماور ۹ ساڵ لەژێر چاودێری توێژەرەکاندا بوون ، وە لێکۆڵینەوەیان کرد کە بزانن ئایا چەندە { ڕێژەی خەو ، جوڵە فیزیکیەکان ، پیادە ڕەوی ، مەلەوانی ، پاسکیل سواری ..} کاریگەری هەیە لەسەر سەکتەی دڵ ؟؟
دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست کە ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی مامناوەند (۷بۆ ۸ کاتژمێر ) بەشەودا دەخەون بە ڕێژەی ٪۲٥ کەمتر ئەگەری توشبوون بە سەکتەی دڵیان هەیە وەهەروەها ئەو کەسانەی کە زیاتر لە ۸ کاتژمێر لە شەودا دەخەون ٪۱٤٦ ئەگەری توشبوون بە سەکتەی دڵیان زیاترە
وە ئەو کەسانەی لە ۷کاتژمێر کەمتر دەخەون لە شەودا ٪۲۲ ئەگەری توشبوون بە سەکتەی دڵیان زیاترە ...
هەبوونی خەو بەشێوەیەکی مامناوەند واتە ۷_۸ کاتژمێر خەوتن لە شەودا و ئەنجامدانی وەرزش ۳ بۆ ٦ جار لە هەفتەیەکدا کە کاتەکەی لە نێوان (۳٠ بۆ ٦٠ ) خولەکدابێت ئەگەری توش بوون بە سەکتەی دڵ کەمدەکاتەوە بەڕێژەی ٪۲٥ •

نووسەر: ئارام علی