Jul 4, 2022

زیاد بوونى کووشتن و...


  ئێستا خۆزگە بەو ژیانە ڕەش و سپیە دەخوازین کە هەمووان پێکەوەبووین ئارام ، ئاسودە و نەبوونى چینایەتیەکى فراوان ، خێزانێکی پڕ لە خۆشەویستی و ئارام ... زیادبوونى کووشتن و بڕین و تاڵانی لەم دوو دەیەی کۆتایی بە تایبەتى لە دەیەی کۆتایی هێندە زیادی کردووە ڕۆژانە مەرگی هاوڵاتیان و خزم و کەسەکانیش دەبینین ڕاناچڵەکێن ، هۆکارەکانی زیادبوونى کووشتن و دزی و خراپەکاری بۆ دوو هۆکاری سەرەکى دەگەڕێتەوە . هۆکاری دەوڵەتداری کە یاساکانی وەک پێویست ناتوانێت تاوانکاریەکان کەم بکاتەوە ، هۆکاری دووەم : هۆکاری خێزانی و پەردەوەری خێزانی و تێکچوونى شیرازەی خێزانیە بەهۆی ئەو جیهانگیریەی ئێستا کە هەموومان لە گوندێکی بچووک بەناوی زەوی ژیان دەکەین.. فیساغورس دەڵێت : منداڵەکانتان جوان پەروەردە بکەن و پێویستان بە کووشتنى پیاوەکان نامێنێت ...ئێستا پەرەوەردەی خێزانیمان کەوتوەتە بەر ڕەحمەتى ئەو موبایل و تەکنەلۆجیای ئێستا کە ئەوان خاوەندارێتی ئێمە ئەکەن ، دروست بوونى چینایەتى و خراپ بە کارهێنانی سۆشیال میدیا و ئامێرەکانی پەیوەندی و لێنەپرسینەوەی خێزانی لە منداڵەکان و گوێ نەگرتنی ئەوان ...هتد هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەر زیادبوونى تاوانکاری دەبێت ، هەر بەنمونە بگەڕێنەوە بۆ پێش ساڵەکانى 2009 کووشتن و بڕین هێندە کەم بوو کاتێک هەواڵی کوشتنی کەسێکمان دەبیست تەزوو بە لاشەمان دەهات بەڵام ئێستا هەموو ڕۆژێک ئەگەر هەواڵی کوشتن و مەرگی چەند کەسێک نەبیستین پێمان وایە شتێکى نایاسایی ڕوویداوە .. خوای گەورە دەفەرموێت : کووشتنى بەندەیەکم بە ناحەق پێ ناخۆشترە لەچەندین جار وێرانکردنى ماڵەکەم (مەککە) ، کووشتنى بە ئەنقەست و سزانەدانى تاوانبار وەک پێویست و هێشتنەوەی لە زیندان برینى کەسی کوژراو چارە ناکات هەر بۆیە ناوەناوە کێشەکان سەرهەڵئەدەنەوە و کێشەکۆنەکان تازە دەکرێنەوە و کەسانێک کەهیچ تاوانێکیان نیە کۆتاییان پێ دێت، دوورکەوتنەوە لە پەروەردەیەکى تەندروست و نەبوونى پەیوەندی بەهێز لەنێوان خێزانەکان لە ئێستا کێشەکانی چەند قات کردووە بەنمونە نەبوونى متمانەیەکى پێویست لەنێوان باوان و منداڵان وادەکات کاتێک ئەم کچە یان کوڕە تووشی کێشەیەک دەبێت لەترسی توڕەبوون و سزای دایک و باوکى ناچار ئەم کێشە دەشارێتەوە کێشەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و پەنگدەخواتەوە و بێ چارەسەر و لەڕووی دەرونیش ئەو کەسە لاواز دەبێت یان دەبێتە هۆی تێکچوونى ئەو کەسە یان ئەوەی ڕوو لە کاری تاوانکاری گەورەتری دەنێت دەبینین و دەبیستین ڕۆژانە فڵانە کەس بە هۆی هەڕەشەی خۆشەویستەکەی ئەگەر کاری بەدڕەوشتی لەگەڵ نەکات ڤیدیۆ و وێنەکانى بڵاو دەکاتەوە ، ئەم جۆرە کێشانە بەتایبەتى لە دوای سەرهەڵدانى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە ئێستابەتایبەتى گەشەی سەندووە بە ڕادەیەک هەر منداڵێکى 12ساڵ بەرەوسەرەوە خاوەنی موبایل ، ئایپادێک ،بە بێ هیچ چاودێریەک و فلتەرێک کە وانەکات بەشێک لەوگرتەوڤیدیۆ نەشیاوانەی بۆ نەوجەوانێک و مێردمنداڵێک نەیبینێت .. دوورکەوتنەوە لە خوێندنەوە و خۆپەروەردە کردنێکی تەندروست و ڕاکەڕاکە بەدوای ژیانێکى ماددی کە هەموومانی وون کردوە و وەک ڕۆبۆتێک بێ ئەوەی چێژ ببینین و زیادبوونى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و بچووکبوونەوەی دنیا و تێکچوونى شیرازەی خێزان و خراپی بارودۆخ و گوزەرانی ژیان و خراپی ئیدارەدانی حکومەت و زیادبوونى چەک لە دەستی هەموو کەسێک بێ هیچ لێپرسینەوەیەک وادەکات ڕووداوەکانى تاوان زیاد بکات ، نەبوونى سزای پێویست بۆ کەسی بکوژ و قەڵەوکردنی لەزیندان و زۆرجاریش ئازاد کردنى وای کردووە ڕووداوەکانی کووشتن ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاد بکات .. ئەگەر بمانەوێت کێشەکانى کووشتن چارە بکەین : ڕێکخستنەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان.. لێپرسینەوە و چاودێریکردنى منداڵ و ئەندامانی خێزان.. سزای پێویست بۆ کەسی بکوژ یان کەسی تاوانکار ... پەروەردەیەکى تەندروست.. کەم کردنەوەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (یان لانى کەم وەک ئەوەی کە سوودمان پێ بگەیەنێت نەوەک زیان ) چونکە ئێستا بەشێک لە کێشەکان لە دادگاکانى هەرێم و ڕووداوی کووشتن و خۆکووشتن و جیابوونەوە و تاوانکاریەکان بە هۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوەیە .. هۆشیارکردنەوە لەڕێگەی بڵندگۆکانی مزگەوتەوە سەبارەت بە تاوانەکانی کوشتن و بڕین و تاڵانى.. هۆشیارکردنەوەی منداڵان و پەروەردەکردنیان لە قۆناغەکانی سەرەتایی ... کەم کردنەوەی چەک لە دەستى کەسانێک کە هیچ پەیوەندیەکیان بە هێزە ئەمنی و سەربازیەکان نیە .. کردنەوەی سەنتەرەکانى هۆشیاری لەبری بەرزکردنەوەی بینای 30-40 نهۆمی... هەموو کێشەیەک هاوشێوەی بەردێکە بە دەستەوە بیگریت تاوەکو ئەم بەردە دانەنێت کێشەکە وەک خۆی لە لات قەتیس دەبێت و دەمێنێتەوە بەڵام کاتێک هەوڵی چارەی کێشەکە دەدەیت بێگومان نەدەستت ماندوو دەبێت نە کێشەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە کاتێک تۆ هەوڵی چارەسەرکردنى کێشەکان ئەدەیت لەبری هێشتنەوەی لە زیهنت بێگومان چارەکردنى ئاسانترە .. حاموڕابی مەزنیش لە یاساکانى کوشتن و تاوانکاری بە جوانی ئاماژەی بەمە کردووە : سزای کوشتن ، کوشتنەوەیە..... بێگومان هەموو تاوانکاریەک کە بەدەستى ئەنقەست ئەنجام بدرێت....

نووسەر: هەژار نامیق