Jul 8, 2021
ڤیدیۆ.. دوو فرۆكه‌ی روسیا رێگری له فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری روسیا رێگری له فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، له سنووری وڵاتەكەیان لە ئاسمانی دەریای ڕەش نزیك ببێته‌وه.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: دوێنێ ئێوارە ئامێرەكانی چاودێریی ئاسمانیی، بوونی ئامانجێكیان دەستنیشان كرد، كە لە سنووری ئاسمانیی ڕوسیا نزیك دەبووه‌وه، بۆیە دوو فڕۆكەی شەڕكەری جۆری " سو 30" یان بۆ ڕەوانە كرد.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ده‌ڵێت: فڕۆكە شەڕكەرەكانمان بۆیان دەركەوت، كە ئامانجەكە فڕۆكەیەكی فرەئەركی جۆری "بۆینگ بوسیدون"ی سوپای ئەمریكا بووەو، فڕۆكەكانمان ڕێگەیان بە فڕۆكە ئەمریكییەكە نەداوه بچێتە ئاسمانی ڕوسیا‌و، لەگەڵیدا بوون تا له سنووركانی رووسی دووریان خستۆته‌وه.