Dec 28, 2020
رۆناڵدۆ خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی له مێسی برده‌وه

له ئاهه‌نگێكدا له شاری دوبه‌ی خه‌ڵاته‌كانی گلۆب سۆكهر دابه‌شكرا و تیایدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی به یاریزانی سه‌ده دیاریكرا.
ئاهه‌نگه‌كه كه له هۆتێل ئارمانی به‌ڕێوه‌چوو رۆناڵدۆ خۆشی ئاماده‌بوو و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت و پێش لیۆنێل مێسی ركابه‌ری كه‌وت.
هه‌روه‌ها پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیش به راهێنه‌ری سه‌ده دانرا.