Nov 18, 2020

جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەكانی فیفا ئەنجام دەدرێت


یەكێتی فێدراسیۆنەكانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "FIFA"، ئەوەی ئاشكرا كرد كە جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەكانی فیفا لە شوباتی ٢٠٢١دا ئەنجام دەدرێت.

فیفا لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە پلان وابوو لە مانگی داهاتودا جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەكان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی كۆرۆنا دواخرا.

بەم شێوەیە بڕیارە جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەكانی فیفا لە ١ تا ١١ی شوباتی ساڵی داهاتوو لە قەتەر بەڕێوەبچێت.